تۆ له ژووره‌وه نیت نا‌توانیت هه‌موو پابه‌ته‌كان ببینیت، ئه‌گه‌ر ئه‌ندام نیت ده‌توانیت ببیت به ئه‌ندام...
به‌خێربێن... ئازیزان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن بابه‌ت و لینکه‌کانی ئه‌م مه‌کۆیه ببینن و سوود بگه‌یه‌نن به‌ئازیزان و هاوڕێیانتان و بتوانن به‌شداری بکه‌ن له بابه‌ته‌کان پێویسته ببن به ئه‌ندام
داواكارین كه هه‌ر ره‌خنه‌و پێشنیارێكتان هه‌بێت په‌یوه‌ندیمان پێوه بكه‌ن به‌م ناونیشانه‌وه info@home4kurd.com بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین شتی جوانتر پێشكه‌ش به گه‌له‌كه‌مان بكه‌ین وه ئاواته‌خوازین ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌مته‌رخه‌مییه‌كیشمان كردبێت به گه‌وره‌یی خۆتان لێمان ببورن له‌گه‌ل رێز‌و خۆشه‌ویستی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی مه‌كۆی ماڵی کوردان.
پهڕهكان: 1
سڵاو له گشت ئه‌ندامه جوانه‌كانی ماڵی كوردان
وه‌كو دیاره گه‌نجان له وڵاتی ئێمه‌دا به تایبه‌تی ڕه‌گه‌زی نێر زۆر جار ئینته‌رنێت بۆ كردنه‌وی سایته سێكسییه‌كان به كاردێنن مه‌به‌ستم ڕه‌گه‌زی نێر زیاتر به كاری دێنن چونكه زیاتر كوڕان ئینته‌رنێت به‌كادێنن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كوردستان پێشكه‌وتنێكی باشی به خۆوه دیوه له بواری ئینته‌رنێت به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگاری پرسیاره كه ئایا كردنه‌وه‌ی سایته سێكسییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشكه‌وتنه ده‌بنه كارێكی دژ به یه‌ك؟؟؟ یاخوود وا له به‌كارهێنه‌رانی ده‌كات كه بیر له‌و پێشكه‌وتنه نه‌كه‌نه‌وه و ته‌نیا ئه‌و جۆره سایتانه بكه‌نه‌وه؟؟؟
حه‌ز ده‌كه‌م ڕای ئه‌ندامان بزانم له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌م كه
ئایا پێت وایه گه‌نج حه‌قی خۆیه‌تی كه ته‌نیا سایته سێكسییه‌كان بكاته‌وه چونكه ناتوانێ ئاره‌زووه‌كانی بهێنێته دی؟؟؟
له‌گه‌ڵ ئه‌وشدا پیاوانیش زۆر جار ده‌یكه‌نه‌وه كه خێزاندارن
وه یان پێت وایه ئه‌وه ته‌نیا فێڵ له خۆكردنه و به‌تاڵ كردنه‌وه‌ی حه‌زه‌كانه كه ناتوانێ بیهێنێته دی كه له‌گه‌ڵ كچێك بخه‌وێت به ئاسایی وه‌ك وڵاتانی تر
وه یان پێت وایه مرۆڤ ده‌بێت خۆڕاگر بێت تا ئه‌وكاته‌ی ئایین ڕێگه‌ی به مرۆڤ داوه غه‌ریزه‌كانی خۆی جێ به‌جێ بكات له كاتی ژن هێنان دا
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆر له گه‌نجان ناتوانن پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیری ئه‌نجام بده‌ن وه‌یان لێی بێ هیوان له‌به‌ر لاوازی باری ئابورییان
به گشتی ده‌مه‌وێ ڕای ئه‌ندامان بزانم له سه‌ر ئه‌و بابه‌ته چونكه دڵنیام ڕای جیاواز هه‌یه منیش ده‌مه‌وێ بیزانم
لێره نیه
سڵاو
ده‌ستت خۆش بێت بۆ باس کردنی ئه‌م بابه‌ته
به‌ڕای من ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زۆر هۆکار له‌وانه نه‌بوونی وشیاری و به‌رچاوڕوونی بۆ گه‌نجان و لاوان هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ته‌مه‌نه‌وه له‌بواری سێکس و غه‌ریزه‌ی جنسییه‌وه به‌داخه‌وه له‌کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا باس کردنی ئه‌م جۆره بوارانه بووه‌ته عه‌یبه و گه‌نجان و لاوان زانیارییه‌کی ئه‌وتۆیان نیه له‌باره‌یه‌وه بۆیه زۆرجار په‌نا ده‌به‌نه به‌ر سه‌یریکردنی ماڵپه‌ڕه سێکسیه‌کان تا حه‌زه‌کانیان به‌تاڵ بکه‌نه‌وه ئه‌مه‌ش کاریگه‌ری نێگه‌تیڤ داده‌نێت له‌سه‌ر لاوان و کۆمه‌ڵگا به‌گشتی بۆیه من هیچ کات به‌باشی نازانم و زیانی زیاتره له سودی بۆیه پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو چین و تێوێژه‌کان که گرنگی ته‌واو به‌م لایه‌نه بده‌ن و رۆشنبیری سێکسی بده‌نه گه‌نجان و لاوان تاوه‌کو به‌هه‌ڵه‌دا نه‌چن و کۆمه‌ڵگا دووربێت له به‌دره‌وشتی و کاری ناشه‌رعی.
لێره نیه
سلاوتان ليبى.. ده ستان خوشبى بو ووروزاندنى ئه و بابه ته كرنكه ى كه له كومه لكه ى ئيمه د ا بوه ته (بفــــــــــه)..
له راستى دا من ئه و جوره كارانه به به تال بونه وه يه كى جنسى كه نجان داده نيم جونكه به هيج جو رى مروف (نه فسى مروف)ى بى تيرناكرى و ئه م جوره كارانه به خو هه لخه له تاندنيكى تاكه كه سى داده نيم له هه ر كه نجيكدا كه نزيكى ئه و كارانه ده بيته و ه و به هيواشم وه ك ئه و براده ره ى بيش من كه راى خوى نوسيوه له كو مه لكه ى ئيمه شدا هو شيارى سيكسى و هه موو ئه و بابه تانه ى كه به يوه نديان هه يه بخرينه به ر جا‌و و كه نجانمان له و جوره كارانه هـــــــوشيارتر بكرينه و ه . . . .
لێره نیه
slaw
waya gyan nakam
dastt xosh bet
لێره نیه
پهڕهكان: 1